
پەیامی کورد ... هەردی سەلاح دەرکەوتەوە
هه‌ردى سه‌ڵاح، گۆرانیبێژى كورد، دواى ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌ركه‌وته‌وه و گۆرانییه‌ك ده‌ڵێته‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 5/1/2021، ئه‌حمه‌د ئازاد، میوزیكژه‌نى كورد، ڤیدیۆیه‌كى خۆى و هه‌ردى سه‌ڵاحى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، هه‌ردى سه‌ڵاح گۆرانی ده‌ڵێ و ئه‌حمه‌د ئازادیش ئامێرى ئۆرگ ده‌ژه‌نێت.
هه‌ردى سه‌ڵاح یه‌كێكه له گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كان و لایەنگرێکی زۆری هەیە، ساڵانێكى زۆره له كارى هونه‌رى دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌رهه‌مى نوێى خۆى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.