
پەیامی کورد … عێراق/ ٦٣ چەکداری داعش دەستگیر کران
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لە میانی هەڵمەتەکانی کێوماڵکردن لە سێ پارێزگا، ٦٣ چهكداری داعش دەستگیرکراون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپا لە میانی هەڵمەتێکیی فراوانی گەڕان و پشکنینی لە هەرسێ پارێزگای دیالە و نەینەوا و کەرکووک، ٦٣ چهكداری داعشیان دەستگیرکرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە ٢٨ چهكداری داعش کە پارێزگای دیالە، ٢١ لە نەینەوا و ١٤ی دیکە لە کەرکووک دەستگیرکراون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراون بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا.
کۆمێنتێك بنوسە: