image


پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٥٣ کەسی دیکە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و ٨٤١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٦٦٧ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٥٣ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ١٦٤ هەزار و ٢٧٧ کەس.

 

هەروەها، لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ١١٧ هەزار و ٢٠٨ کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و ٦٤١ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.