image

پەیامی کورد     ...    هێزەکانی ئەمریکا لە هەموو عێراق کەوتنە ئامادەباشی تەواوەوە 

بە پێی نوێترین هەواڵ و زانیاری ئەمریکا لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەى خۆى لە سووریا، لە عێراق هێزەکانى خستە ئامادە باشییەوە

 ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق خستە ئامادەباشی تەواوەوە ئەمەشى لەبەرامبەر ئەگەرى هێرشى میلیشیا شێعەکانى عێراق کرد  چوونکە ئەمریکا پێرێ شەوێ هێرشێکى ئاسمانى کردە سەر میلیشیا شێعەکانى نزیک لە کۆمارى ئیسلامى
  لە هێرشەکەدا زیاتر لە ١٧ چەکدارى حیزبوڵاى عێراقى و حەشدى شەعبی کوژران
 هێرشە ئاسمانییەکەش بە فەرمانى راستەوخۆى جۆ بایدن ئەنجام درا.
 فڕۆکەکانى ئەمریکاش کە لە جۆری F15E  بوون و بۆمبی جۆری JDAMى بە کار هێنا، لە ئاسمانی پارێزگای ئەنبارەوە ڕۆیشتوون.