image

پەیامی کورد     ...    ئەرتەشی ئیسرائیل سێ بژاردە لە دژی ئێران دەخاتە بەر دەست و لێکۆڵینەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " هیووم " لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێ : ئەرتەشی ئەم ووڵاتە خەریکی ئامادەکاری و لێکدانەوەی سێ بژاردەیە بۆ سست و لاوازکردنی هەوڵەکانی ئێران سەبارەت بە ووزەی ئەتۆمی  یا خود هێرشەکانی ئەو ووڵاتەیە .

ڕۆیتەرز یش ڕایگەیاند تەلئەڤیڤ هەڕەشەی جیددی لەناوچوونی لە پێش خۆی داناوە و هەر لەم ڕووەوە لە ڕێکارە نەرم و نیانەکانی جۆ بایدن نیگەرانە .

بڕیاری ترامپ بۆ دەرچوونی ئەمریکا لە بەرنامەی بەرجام و گەڕانەوەی سەر لە نوێی گەمارۆوەکانی سەر ئێران ، ڕێگاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی دادەخست و ئەمە بۆ بێنیامین ناتانیاهوو دڵخۆشکەر بوو . تاران یش لە بەرامبەر دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام بە پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەکانی خۆی ووڵامی دایەوە بەڵام بەردەوام دووبارەی دەکاتەوە کە بە نیازی بەرهەم هێنانی بۆمب نییە . ئێستا و بە هەڵبژرادنی جۆ بایدن کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگای گەڕانەوەی واشینتۆن ی بۆ بەرنامەی بەرجام هەژمارێکی کردووەتەوە و پێی دڵخۆشە .

ڕۆیتەرز هەروەها دەڵێ تەلئەڤیڤ هەڕەشە و سلۆگانەکان لە سەر لە ناوبردنی ئەم ووڵاتە بە جیددی وەردەگرێت و لە سیاستی نەرمی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران نیگەرانە . هەرچەندە هەڕەشە نیزامی و سەربازییەکانی واشینتۆن لە دەورانی ترامپ یش جمووجووڵە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کەمتر نەکردەوە .

ڕۆیتەرز هەروەها ئاماژە بە مەقالەیەکی ڕۆژنامەی پڕ خوێنەری " ئیسرائیل هیووم " دەکات کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی جانیوەری نووسیویەتی : " ئەرتەشی ئیسرائیل خەریکی ئامادەکارین و سێ بژاردەیان بۆ سست و لاوازکردنی هەوڵە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئەگەری پێویست دا بۆ بەرەنگاری لەگەڵ هێرشی ئێران لەبەردەستە . ئەم مەقالەیە کە لە لاپەڕەی سەرەکی ئاماژەی پێکراوە دەڵێ پیلانی داڕێژراوی پەیوەندیدار بەم بابەتە بەم زووانە ڕادەستی دەوڵەت دەکرێت .

مەقالەکە بە ڕوونی دیار ناکات کە سەرچاوەی ئەم هەواڵە چ کەسێکە بەڵام ووتەیەک لە ژەنەڕاڵ بێنی گانتس وەزیر بەرگری ئەو ووڵاتە دەگێڕێتەوە و دەڵێ : " ئیسرائیل ناچارە بژاردەیەکی سەربازی و نیزامی لە سەر مێزەکەیدا هەبیط ".

ڕۆیتەرز دەنووسێت ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە بەرنامەگەلێکی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران هەیە و ئامانجی ئەم مەقالەیەش دەتوانێ بە گوێداهێنانێک بێت بۆ ئەو پیلان و بەرنامە داڕێژراوانەی کە لە سەر مێزەکەی دا هەیە .

لە ڕاپۆرتەکی ڕۆیتەرزدا هاتووە کە لە دەورانی ئۆباما دا هەر بەم شێوەیە تەل ئەڤیڤ هەر چەند وەخت جارێک هەڕەشەی لە تاران دەکرد سەبارەت بە هێرشی پێشگیرانەی بۆ سەر دامەزاروە ئەتۆمییەکانی ئەم وولاتە . هەر چەندە هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی شک و گومانیان هەبوو کە ئەرتەشی ئەمریکا بە هەموو کەل و پەلە پێشکەوتووەکان و زەڕادخانە ئەتۆمییەکانییەوە توانایی ئەوەی هەبێت ئامانجەکانی خۆی کە لە دوورەوە بڵاو بکاتەوە و پارێزراو بن ، بکاتە ئامانج