image

پەیامی کورد     ...    بە ئەگەرێک مرۆڤەکانی نێئاندێرتاڵ هاوشێوەی مرۆڤەکانی ئەمڕۆژی قسەیان کردووە .

بە پێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەگەلێک ، مرۆڤەکانی نێئادێرتاڵ لەوانەیە توانایی قسەکردن و درکی ووتارەکانی هاوشێوەی مرۆڤەکانی ئەمڕۆژی یان هەبووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی لە ڤێنگۆردیا ، تواناکانی بیستن ی نێئاندێرتاڵەکان هاوشێوەی توانایی مرۆڤە مۆدێڕنەکان بووە و لەمڕۆوەوە ، ئەم مرۆڤانە لەوانەیە هاوشێوەی مرۆڤەکانی ئەمڕۆژی سیستەمێکی ووتارێک ئاڵۆز و قورس و کارئامەیان هەبووبێت .

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە کە بڵاوکراوەتەوە لە گۆڤاری زانستی Nature Ecology and Evolution ، نزیکترین نزیکان و خزمانی جۆری هۆمۆ ساپینس ، توانایی ووتاری و درکی ووتاری هاوشێوە لەگەڵ مرۆڤەکانی ئەمڕۆژیدا هەبووە . جگە لەمانە دۆزراوەکانی ئەم دواییە دەرربارەی ڕەفتارە نەمایشکراوەکانی ئەم مرۆڤە سەرەتاییانە نیشان دەدات کە هاشێوەی ئەوان نە تەنیا لە بواری پێڕاگەیشتن و تەواوبوونی پڕۆسەکە بەڵکوو لە بواری ژنێتیکی شەوە ئەم بیرۆکەیە کە نێئاندێرتاڵەکان توانیویانە هاوشێوەی مرۆڤگەلی زانا و تێگەیشتوو قسە بکەن بەهێز دەکات .

زانایان بە یارمەتی و هاوکاری بەرنامەیەکی تایبەت لە سەر ئەندازیاری ژینگەیی توانییان بەرفراوانی دەنگی کە نێئاندێرتاڵەکان توانای درک پێکردنیان هەبوو هەڵیسەنگێنن . بە هاوکاری ئەم بەرنامەیە لێکۆڵەران تێگەیشتن کە بە پێچەوانەی مرۆڤی سەرەتایی دیکە ، نێئاندێرتاڵ ەکان دەیانتوانی فڕێکانس گەلی هاوشێوەی مرۆڤەکانی ئەمڕۆژی تا ٥ کیلۆهێرتز ببیستن و ئەم تواناییە ئەو ئیمکانەی بەوان دەدا کە بێدەنگەکان لێکبکەنەوە و لێی تێبگەن .