
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا هه‌ڵوێستی خۆی سەبارەت بە دیالۆگی ستراتیژی ووڵاته‌كه‌ی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند
باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، دیالۆگی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشینتۆن، له‌چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكدێت له‌انه‌ش نه‌هێشتنی تیرۆر، ئاسایش، ئابووری، تەندرووستی و کلتوری، ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و ئه‌منی نیه.
ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، "دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و ئه‌منی نیه، به‌ڵكوو سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابووری، ته‌ندرووستی و كلتوورییه، بۆیه ده‌بێت زیاتر په‌ره به‌و دیالۆگه بدرێت".
ووتیشی، "ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق تایبه‌ته به راوێژ و مه‌شق و راهێنان، جگه له‌وانه‌ش پشتوانی له هێزه سه‌ربازییه‌كان و په‌ره‌پێدانی تواناكانی سوپای عێراق ده‌كه‌ین".
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق به داوایه‌كی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق بوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش له‌و دیالۆگه‌دا داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان نه‌كردوه".
ماتیۆ تۆله‌ر باسی له‌وه‌شكرد،" هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به هاوكاری هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه له روبه‌روبونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام تائێستا داعش ریشه‌كێش نه‌كراوه، بۆیه ده‌بێت لیژنه تەکنیکیە هاوبه‌شه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و عێراق به‌رده‌وامبن له هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به‌مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی داعش".
پێشتر یاریده‌ده‌ری جۆی هوود وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یاندبوو، "گەلی عێراق چاوەڕوانی خاڵی ئه‌رێنی له پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق دەکات، هه‌روه‌ها بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ ته‌مویلی سندوقی كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق بۆ پشتیوانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دابین ده‌كه‌ن".
دوێنێ قۆناغی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفڕانس بەڕێوەچوو، ئه‌و دیالۆگه له ١١ (حوزەیران/٦)ی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد، گەڕی دووەمیشی لە مانگی (ئاب/٨)ی ٢٠٢٠ لە واشینتۆن بە بەشداری موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
کۆمێنتێك بنوسە: