image

پەیامی کورد     ...   دۆخی کۆنگرەی ئەمریکا دوای هێرشی هەواداران و لایەنگرانی دۆناڵد ترامپ

وێنەگەلێک کە لە ناوەوەی کۆنگرەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە نیشان دەدات کە ئەرتەشی ئەمریکا لە دوای هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە لایەنگران و هەوادارانی ترامپ بۆ ناو کۆنگرە سەراولێژ بووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای ئەوەی کە لایەنگرانی ترامپ هێرشیان کردە سەر شوێنی کاپیتۆل هیل و کۆنگرەی ئەمریکا ، هێزەکانی هەواڵگری و زانیاری و پۆلیسی ئەم ووڵاتە لە هەوڵێک قورس و سەخت دان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەم هێرشە . هەر بەم مەبەستە لە شەقامەکان وێنەگەلی هەڵگیراو لە وێنە و فیلمگەلگەلێک دەبینرێن کە خەڵکەکە بە ناسینەوەی کەسانی هێرشبەر دەعوەت دەکات . هێزەکانی خزمەتگوزاری یش چەند ڕۆژێکە کە خەریکی پاک و خاوێن کردنەوەی شوێنەکە و ئاسەواری هێرشەکانن . لەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە دیراە کە هەێرشبەران لە باڵەخانەی کۆنگرەدا مەواددی هۆشبەر یان بەکار هێناوە . هەروەها هێزە سەربازییەکان لە شوێنەکەدا لە حاڵی پشوودانن