image

پەیامی کورد     ...    دۆناڵد ترامپ یەکەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا کە دوو جار لێپرسینەوە و هەوڵی لەکارلادانی دەدرێت

هەفتەیەک دوای هێرشی گرووپە تووندڕەوەکانی لایەنگری ترامپ بۆ سەر باڵەخانەی سێنا لە پایتەختی ویلایەتەیەکگرتووەکان مەجلیسی نوێنەران دەنگی بە لێپرسینەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا دا و دۆناڵد ترامپ یەکەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا کە دوو جار لێپرسینەوە و هەوڵی لەکارلادانی لە ماوەی کارکردنەکەیدا دەدرێت

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئێن بی سی بە لێپرسینەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو جۆ بایدن جەختی کردەوە ، سێنا دەبێ رێگایەک بدۆزێتەوە تاکوو لێپرسینەوەکەی ترامپ ئەنجام بدرێت و لە هەمان حاڵدا لە سەر بابەتی زۆر گرینگی ڤیرووسی کۆرۆنا و پشتڕاست کردنەوە و پەسەند کردنی کابینەی نوێ تەرکیز بکات .

بایدن ووتی : هەفتەی ڕابردوو ئێمە شاهیدی هێرشێکی بێوێنە بۆ سەر دیمۆکراسییەت بووین . ئەم کارە لە لایەن کەسانی تووندڕەوی سیاسی و تێرۆریستانی ناوخۆییەوە ئەنجام بوو ، کە لە لایەن ترامپ ەوە بە تووند ووتێژی هاندان دران . ئەمە هێرشێکی چەکدارانە لە دژی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو و دەبێ بەرپرسانی ووڵامدەری ئەمانە بن .

دۆناڵد تڕامپ یەکەم سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکا کە لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا دوو جار هەوڵی لە کارلادانی دەدرێت.