image

پەیامی کورد     ...   لیبیا هەڕەشەی هێرش کردن بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە تورکیا دەکات

سوپای نیشتیمانی لیبیا کە ئێستا دژایەتی حکوومەتی ویفاقی نیشتیمانی ئەو ووڵاتە دەکات، ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی هێزە میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە ووڵاتەکەیان.
بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد مسماری ووتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا کە ئێستا دژایەتی حکوومەتی ویفاقی نیشتیمانی ئەو ووڵاتە دەکات، ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی هێزە میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە ووڵاتەکەیان.
لای خۆشییەوە، سەرچاوەیەک ڕایگەیاندوە، لەئێستادا لە تەرابلۆس خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت و داوای دەرکردنی هێزە میلیشیاکان دەکەن لە ووڵاتەکەیان.
لەماوەی ڕابردوودا حکوومەتی تورکیا راستەوخۆ لەڕێگای ناردنی چەک و پێداویستی سەربازی و بەشێوەی ناڕاستەوخۆش لەڕێگای ناردنی هێزی میلیشیاکانی سووریا بۆ ئەو ووڵاتە پشتیوانی مانەوەی حکوومەتی فایز سەراج دەکات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانیشەوە پێش درووستبوونی جەنگی ناوخۆ دانیپیانراوە.