image

پەیامی کورد     ...   لە فەڕەنسا لە هێرشێکی تێرۆریستی دا ٣ کەس دەکوژرێن و ژمارەیەکی زۆریش بریندار دەبن

میدیاکانی هەواڵ کوژران و بریندار بوونی ژمارەیکی بەرچاوە خەڵک ڕادەگەینێت کە لە هێرشێک دا بە چەکی سارد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا ڕوویداوە و هەواڵی دەست بەسەرکردنی بکەرانی ئەم هێرشەیان ڕاگەیاند 

أێغاغ داغمانەن وەزیری ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە شاری کەنار دەریای نیس ی ئەم ووڵاتە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنییەتی لە ئارادایە 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە شاری نیس لە فەرەنسا سێ كەس بە چەقۆ كوژران و چەند كەسێكیش برینداركران. پۆلیسی فرەنسیش رایدەگەیەنێت،"ژنێك سەری بڕدراوە".
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكانی ناوچەكە، كەسێك لەرێگەی چەقۆوە لە نزیك كەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس لە فەرەنسا، هێرشی كردوەتە سەر چەند هاوڵاتییەك، بەگوێرەی زانیارییەكان لەو هێرشەدا سێ كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداركراون.
پۆلیسی فەرەنسا راشیگەیاندوە، یەكێك لە كوژراوەكان ژنێكە كە سەری بڕدراوە.
لای خۆشیەوە، كریستیان ئاسترۆسی، سەرۆكی شارەوانی نیس رایگەیاندوە، گومان دەكرێت هێرشەكە تیرۆریستی بێت.
راشیگەیاندوە، دوای ١٠ خولەك لە روداوەكە، هێرشبەرەكە تەقەیلێكراوە و دەسگیركراوە و بەبرینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.