image

پەیامی کورد    ...    میدیاکان هەواڵ لە وونبوونی دۆسیەگەلی نهێنی و شاراوەی کوڕەکەی جۆ بایدن دەدەن . 

کەناڵی تەلەفزیۆنی فۆکس نیووز هەواڵ لە وونبوونی دۆسیەگەلی نهێنێ و شاراوە دەربارەی هانتز ، کوڕی جۆ بایدن بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە لایەن حێزبی دیمۆکراتەکانەوە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک تاکێر کاڕێلسۆن ، پێشکەشکاری یەکێک لە بەرنامەکانی ئەم کەناڵە ووتی : ئەم هەفتە ، ڕۆژی دووشەممە ، کۆمەلێک لە دۆسیەگەلی نهێنی و شاراوە دەربارەی بنەماڵەی بایدن یان دۆزیەوەتەوە ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم دۆسیانە ڕاستەقینە و جێگای متمانە بوون .

ئەو جەختی کردەوە کە ئەم دۆسیانە ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگای پۆستەوە لە نیۆیۆرک بۆ لۆسەن جلێس نێردراوە ، بەڵام ڕۆژی سێشەممە خزمەتگوزاری ڕادەستکردن بەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ڕایگەیاند کە ئەم پۆستەیەیان بە کراوەیی بە دەست گەیشتووە وهیچ شتێکی تێدا نەبووە .

کارێلسۆن بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم دۆسیانە وون بوونە ڕایگەیاند : " کۆمپانیای گەیاندنی ئەم دۆسیەیە ئەم بابەتە ی لێکۆڵینەوە بۆ کردووە بەڵام هیچ شتێکی نەدۆزیوەتەوە .

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە مانگی ئۆکتۆبەر بە بەردەست خستنی نامەگەلێکی ئێلێکترۆنی و دۆسیەگەلیکی دیکە سەبارەت بەوەی کە هەڵسەنگاندن ی فەسادی بایدن لە لایەن سەرۆککۆماری ئەمریکاوە ، بڵاکردنەوەی بابەتگەلێک دەربارەی کوڕەکەی جۆ بایدن دەست پێکردووە . جێگری پێشووی سەرۆککۆماری و بەربژێری دیمۆکراتەکان ی سەرۆککۆماری پێش ئەوەی کە هەرجۆرە دەستوەردانێک لە پەیوەندی تیجاری کوڕەەکەی ڕەت کردبووەوە . دژبەرانی ئەو  ، بە تایبەت دۆناڵد ترامپ ، متمانەیان هەیە کە بە خێری بایدن بوو کە کوڕەکەی پڕۆژەگەلێک زۆر سووود ئاوەری لە ئۆکراین و چین دا بە دەست هێناوە .