image


پەیامی کورد ... یەکەم چەکداری سوری لە ئازەبایجان کوژرا

 

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، یەکەم چەکداری سوری ئەندامی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە جەنگی هەرێمی ناگۆرنی قەرەباغ کوژرا.

 

روانگەی مافی مرۆڤی سوریا لە بەیاننامەیەکدا،  ڕایگەیاند، ئەو چەکدارە بەکرێگیراوانەی کە تورکیا بردوونیەتە ئازەربایجان و پاسەوانی بیرە نەوتەکانیان پێدەکات، چەند رۆژێکە تێوەی گلادوون لە شەڕەکەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا تورکیا ٣٢٠ چەکداری ئەو گروپە سوریانەی نزیک لە خۆی گواستووەتەوە ئازەربایجان، ئەو ڕاپۆرتانە دوورن لە ڕاستییەوە کە باس لە بوونی زیاتر لە ٤هەزار جەنگاوەری سوری دەکەن.

 

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوری ڕوونیکردووەتەوە، ئەو چەکدارە سوریانە  لەگەڵ کۆمپانیا ئەمنییەکانی تورکیا گرێبەست دەکەن، کە زۆربەیان لە هاوڵاتیانی تورکمانن.

 

ماوەی چوار ڕۆژە شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بە سەختی لەسەر هەرێمی ناگۆرنی قەرەباغ دەستیپێکردووەتەوە، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەرمەنن و لە سەردەمی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ئازەربایجان جیابۆوە.