
پەیامی کورد ... مێحوەری ووتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە مۆسکۆ نەوت و سەرمایەگوزاری دەبێت
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : فەیسەل بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتەدا دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن و هەردوو لایەنەکە دەربارەی هاوکاری لە بازاڕی جیهانی نەوت و سەرمایەگوزاریگەلی هاوبەش ووتووێژی لە سەر دەکەن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر لاڤرۆڤ و فەرحان ووتووێژی تەلەفۆنی یان ئەنجام دابوو
نیوان ڕووسیا و عەرەبستانی سەعوودی دیدارگەلێک ڕێکخراو لە ئاستی باڵادا بەڕێوە دەچێط کە لەم جەرەیانەدا بابەتگەلی گرینگی دوو لایەنە و نێودەوڵەتی باس دەکرێت و ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ماوسی دەستپێک ئەمساڵ دا چوار جار لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان ووتووێژی تەلەفۆنی ئەنجام داوە