image

پەیامی کورد     ...    میشل عۆن : ئیسرائیل پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەکەی ١٧٠١ ی بەردەوامی پێدەدات .

سەرۆککۆماری لۆبنان جەختی کردەوە ئێمە بە بەرگری لە خۆمان ، خاکمان ، ئاوەکانمان و حاکمییەت و دەسەڵاتداریمان پابەندین و هیچ جۆرە کەم تەرخەمییەک لەمەدا بوونی نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک میشل عۆن لە مەراسیمی کۆتایی هاتنی خوێندنی بەشێک لە ئەفسەرانی ئەرتەسی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : ئەرکی ئێوە ئەمەیە کە ئاگاداری حاکمییەتی لۆبنان بن لە بەرامبەری تەماعەکانی ئیسرائیلدا و بە چاوەکەی دیکەتان هەموو سنوورەکان و ناوخۆی ووڵات بە مەبەستی پێشگرتن لە ڕەخنە و نفووزی دووبارەی تێرۆریسم بۆ ناوخۆی ووڵات چاودێری بکەن .

ئەو هەروەها ووتی ، تێرۆریستەکان لە بیاوانەکان و کوێستانەکانی ئێمەوە تێپەڕ دەبن و نابێ ئەم ئیزنەیان پێ بدەین بە جلێکی دیکەوە و بە ناویکی دیکەوە بگەرێنەوە .

عۆن بە جەختەوە لە سەر ئەوەی کە ئیسرائیل بە ڕەوندی تووندەوە خەریکی پێشیلکردنی ڕێکەوتننامەی ١٧٠١ شەورای ئەمنییەتە و بە داگیرکارییەکانی دژ بە لۆبنان بەردەوامی دەدات ، جەختی کردەوە : جگە لە جەت کردنەوەمان بەم ڕێکەوتننامەیە و چارەسەر کردنی دۆخی جێگای ووتووێژی ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەکان ، لە هەمان حاڵدا بە بەگریکردنی خۆمان ،  خاکمان ، ئاوەکانمان و حاکمییەت و دەسەڵاتداریمان پابەندین و هیچ جۆرە کەم تەرخەمییەک لەمەدا بوونی نییە .