image

پەیامی کورد      ...     ئەمریکا بە شیوەیەکی بەرچاو ووڵامی ‌ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێری دایەوە

لە یەکەمین کردەوەی سەربازی ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، گرووپێکی چەکداری لایەنگری ئێران لە خۆرھەڵاتی سووریا کرایە ئامانج. 

لۆئید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرایکردوە، بۆردوومانکردنی ئەو گرووپە چەکدارەی لایەنگری ئێران لەسەر فەرمانی ئەو بووە و ئەو شوێنەشی کراوەتە ئامانج لەلایەن ھەمان ئەو گرووپەوە بەکارھێنراوە کە ھێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. 

لە راگەێندراوەکەی پێنتاگۆن دا ئاماژە بەوەکراوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا گرووپی حێزبۆڵڵا و کەتائیبی " سید الشهداء " کردووەتە ئامانج، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، بۆردوومانەکەش بە رێنوێنی خودی جۆ بایدن ئەنجامدراوە. 

لە راگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆردوومانەکە بە راوێژ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە و پەیامێکی روون و ئاشکرایە کە بایدن پابەندە بە بەرگریکردن لە ھاووڵاتیانی ئەمریکا و ھێزە ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا. 

ھاوکات روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، لەو بۆردوومانەدا ١٧ چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون.