image

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا و بەریتانیا داوای ئازاد کردنی چالاکێکی ژنانی سەعوودی ن 

نوێنەرانی ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە بەرپرسانی سەعوودی کردووە " لجیین الهذلول " چالاکی مافی ژنان کە لە بەندیخانە بە سەر دەبات ئازاد بکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە لایەکی دیکەوە " علیاء هذلول " خوشکی " لجیین الهذلول " لە ووتارێکدا موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی بە بەرپرسیاری کەوتنە مەترسی تەندرووستی خوشکەکەی ناو بردووە .

علیاء لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : بە تەواوی سەرەڕاستم و متمانەم هەیە کە ژیان لجیین و تەندرووستی و سەلامەتی ئەو لە سەر شانی مەحەمەد بن سەلمان ە . " لینا " خوشکێکی دیکەی لجیین هەروەها نووسی کە جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەگەڵ جەژنی لەدایک بوونی خوشکەکەم لجیین لە یەک کاتدایە لە حاڵێکدا کە ئەو زیاتر لە دوو ساڵە بە هۆی چالاکییەکانی مافی مرۆڤەوە لە بەندیخانەکانی عەرەبستان دا بەسەر دەبات .

هەروەها نووسی : خوشکەکەم کەوتووەتە بەر مەترسیدارترین جۆری ئەشکەنجە و شۆکی ئێلێکتریکی و هەروەها ئازار و ئەشکەنجەی جنسی یەوە و دوو مانگە کە هیچ پەیوەدنییەکی لەگەڵ ئێمەدا نییە و پەیوەندییەکانمان لەگەڵی پچڕاوە .

لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەک لە یاسادانەرانی ئەمریکی و بەریتانی لە قسەکانی خۆیاندا داوایان لە بەرپرسانی سەعوودی کردووە کە لجیین الذهلول لە بەندیخانە ڕزگار بکەن .

" پاتریک لی هی " سێناتۆری ئەمریکی بە ئاماژەدان بەوەی کە لجیین زیاتر لە ٨٠٠ ڕۆژە کە لە بەندیخانەیە چوونکە داواکاری مافی بەرابەری ژن و پیاو بووە ، داوای لە بەرپرسانی سەعوودی کردووە بەرامبەر بەم بەندکردنە ناعادیلانەیە کۆتا بێن .