image


پەیامی کورد ... نەتەوە یەکگرتووەکان: سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی خواردنی رۆژانەیان نییە

 

رێکخراوەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی خواردنی رۆژانەیان دەست ناکەوێت.

 

عەبدولڕەحمان میجاج، نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە عێراق، بە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردن، کە مەترسیی لەسەر ئاسایشی خۆراکیی هاووڵاتییان دروست کردووە.

 

عەبدولڕەحمان میجاج هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی سیستەمی چاودێریی برسیەتی لە پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراق بەدەست کەمیی خۆراک و نەبوونییەوە دەناڵێنن.

 

ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێک دایە، عێراق یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییە بەرهەمهێنەر و هەناردەکارەکانی نەوت لە جیهان و حکوومەتی عێراق ساڵانە داهاتێکی زۆر لە فرۆشتنی ئەو سەرچاوە سروشتییە، بەدەست دەهێنێت.