image

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا بۆشائیگەرێک بە ناوی گاگارین دەنێرێتە وێستگەی بۆشائیگەری نێودەوڵەتییەوە  .

یەکێک لە کەشتییە بۆشائیگەرە خاوەن سەرنیشینەکانی رووسیا لە سری سایۆز ، کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا فڕییە وێستگەی بۆشائیگەری نێودەوڵەتییەوە ، بە شانازی لە سەر ناوی یووری گاگارین ، یەکەمین بۆشائیگەری جیهان ەوە ناوی لێدەنرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە بەرنامەی هەوڵ و هەنگاوە سەرەکییەکان بۆ ئامادەکاری و بەڕیوەچوونی جەژنی ٦٠ ەمین ساڵوەگەڕی فڕینی گاگارین بۆ بۆشایی ئاسمان ئاماژەی پێکراوە .گەر

لەم پیلانەدا کە لە لایەن یووری گاگارین بۆریسیۆف جێگری سەرۆکوەزیرانەوە پەسەند کراوە هاتووە : " ناوی بۆشائیگەری هەڵگرتن و گواستنەوەی سەرنشینداری سایۆز ی MS یووری گاگارین دەبێت .

ئەمساڵ بریار وایە سێ بۆشائیگەری سایۆزی MS بنێردرێتە بۆشایی ئاسمانەوە . ڕاپۆرت دراوە کە نزیکترین فڕین بۆ بۆشایی ئاسمانی ١٢ی ئەیپریل لە بەرواری ٩ی ئەیپریلەوە ئەنجام دەدرێت . فڕین دواتریش لە مانگی ئۆکتۆبەر دەبێت و لە مانگی دیسەمبەر بریار وایە بۆشاییگەری سایۆز ی MS لەگەڵ دوو گەشتوانی بۆشاییگەرەوە بەرەو وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی بفڕن . ئەوەی کە کام یەک لەم بۆشایی گەرانە بە ناوی گاگارین ەوە ناو دەن