image

پەیامی کورد      ...  ئێران باڵیۆزی تورکیا لە تاران بانگهێشت دەکات .

دەمەقاڵێی نێوان باڵیۆزی هەر دوو ووڵاتی ئێران و تورکیا گرژییەکانی پەرەدەستێنیت و دوای ڕوونکردنەوە سەبارەت بە هەبوونی پەکەکە لەناو ئێران دەکات .

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی تورکیای لەوڵاتەکەی بانگهێشتکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ناوخۆی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەریا ئەورەس باڵیۆزی تورکیا لەتاران ی بانگهێشت کردووە سەبارەت بە لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ هەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان  پەکەکە لەناو ئێران داوای ووڵامدانەوە دەکات

بەگوێرەی زانیارییەکان، حکوومەتی تاران نامەیەکی ناڕەزایەتی لەبارەی لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا داوەتە باڵیۆزی ئەو ووڵاتە لەتاران و راشیگەیاندوە، ئەو لێدوانانە مایەی قبووڵکردن نیە.

ئەمەش چەند کاتژمێرێکی کەم دوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئێران دێت لە ئانکارا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەرامبەر لێدوانی بەرپرسێکی ئێرانی کە تورکیای بەپێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق تۆمەتبارکردبوو.