image


پەیامی کورد ... کاروانێکی هاوپەیمانان لە بەغدا کرایە ئامانج

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق كرایە ئامانج و كەسێك بریندار بوو.

 

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە مینێكی چێندراو بە كاروانێكی گواستنەوەی شمەكی هاوپەیمانان لەسەر ڕێگەی خێرای ئەبو غرێبدا تەقیەوە، بەم هۆیەوە كارمەندێكی كۆمپانیایەكی ئاسایشی بریندار بوو.

 

بەر لە سێ ڕۆژیش دوو مینی چێندراو لە سنووری پارێزگای زی قاری باشووری عێراق، بە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانانی شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا تەقیبووەوە.