image

پەیامی کورد      ...   سەرۆککۆماری ئۆکراین خوازیاری خێراترکردنی پڕۆسەی ئەندام بوونی ووڵاتەکەیەتی لە ناتۆ


ڤێلادیمیر زێلێنسکی، سەرکۆماری ئۆکراین، سێشەممە ۱۷ی خاکەلێوە، لە ناتۆ داوای کرد هەتا پڕۆسەی ئەندامەتی ئەم ووڵاتە لە ناتۆ، ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئاتڵانتیک،خێرا بکاتەوە.

 زێلێنسکی، ئەم کارەی تاکە ڕێگای کۆتایی هێنان بە شەڕی جیاخوازانی لایەنگری ڕووسیا، زانیوە.

سەرۆککۆماری ئۆکراین ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ یێنس ئێستۆلێتنبێرگ، بەڕێوبەری گشتی ناتۆ، داواکاری ووڵاتەکەی باش کردووە. 

زێلێنسکی هەروەتر داوای لە ناتۆ کرد تاکوو بەشداری سەربازییەکەی بەهێزتری، لە ناوچەی زەریای ڕەش هەبێت. 

هاوکات جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی،لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی سێشەممە ئاماژەی بەم بابەتە داوە و ووتی که ئۆکراین دەمێکە خولیای ئەندامەتی ناتۆی هەیە و دەوڵەتی بایدنیش لەم بارەیەوە لەگەڵ ئۆکراین وتووێژێکی کردووە.