image

پەیامی کورد     ...     سەرۆکوەزیرانی پاکستان ماکرۆن تاوانبار دەکات 

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ماکرۆن بە هێرش کردن بۆ سەر ئیسلام تاوانبار دەکات

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕەخنەی لە ووتارە دژە ئیسلامییەکانی سەرۆککۆماری فەرەنسا دەگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس پرێس ، عۆمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان ، ئێمانۆئێل ماکرۆن ی بە هێرش کردن بۆ سەر ئیسلام تاوانبار کرد ماکرۆن لە کاردانەوە بە کوشتن و سەر بڕینی مامۆستایەک هێرشی کردووەتە سەر ئیسلام و مۆسڵمانان . ووتاری ماکرۆن لە پاڵپشتی کردن لە بەردەوامی بڵاو کردنەوە و سەر لە نوێ کردنەوەی کاریکاتەرەکانی پێغەمبەری ئیسلام لێشاوێکی لە ڕەخنە لە جیهانی ئیسلام دا بەدیهێناوە کە نموونەیەکیان ڕەخنەی تووندی ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ماکرۆن بووە  کە ووتوویەتی ئەو دەبێ لە بواری ڕەوانی و دەروونییەوە لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێت .

سەرۆکوەزیرانی پاکستان یش هەروەها لە چەندین پەیامی تویتەریدا ڕەخنە لە هێرشەکانی ماکرۆن بۆ سەر ئیسلام و مۆسڵمانان گرت و ئەوی بە درووست کردن دوو دەستەیی لە نێوان موسڵمانان و نامۆسڵمانەکان ی فەرينسا تاوانبار کردووە . ئەو نووسی : ماکرۆن لە جیاتی ئارام کردنی کەشەکە ، خوێ دەڕژێنێتە سەر برینەکان و بە لە ناو بردنی یەکیتی لە نێوان خەڵکی فەرەنسا ، ڕێگا بۆ تووندڕەوی دەکاتەوە ؛ سەرۆککۆماری ووڵاتێکی وەکوو فەرەنسا بە هێرشگەلی تووند بۆ سەر ئیسلام و موسڵمانان ، بێزاری بەرامبەر بە ئیسلام لە ووڵاتان دا بڵاو دەکاتەوە .