image

پەیامی کورد    ...    سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوایەک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات .

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەرکۆنەی تەقینەوەکانی دوێنێی بەغدای کرد و داواش لە خەڵکی عێراق دەکات کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تووندوتیژی بەتووندی رەتبکەنەوە کە مەبەست لێیان تێکدانی ئاشتی و ئارامی و یەکڕیزییە.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە خۆکوژییانە دەکات کە بازاڕێکی پڕ مەدەنی شاری بەغدای کردە ئامانج، سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییان و حکوومەت و خەڵکی عێراق دەکات و هیوای هەرچی زو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە خەڵکی عێراق دەکات کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تووندوتیژی بەتووندی رەت بکەنەوە کە مەبەست لێیان تێکدانی ئاشتی و ئارامی و یەکڕیزییە.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات کە بەزویی دەستنیشانی تاوانباران بکات و پەلکێشی دادگایان بکات، هاوکات پابەندبوونی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی خەڵک و حکوومەتی عێراق بۆ پتەوکردنی ئاشتی دووپات کردووەتەوە.
لە ئاکامی ئەو دو تەقینەوە خۆکوژییەی کە دوێنێ پێنجشەممە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق روویاندا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکە برینداربوون، رێکخراوی چەکداری داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان راگەیاند.