image


پەیامی کورد … یەکێتیی ئەورووپا سزای بە سەر چەند بەرپرسی باڵای ڕوسیا سەپاند

 

یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر ژمارەیەک کەسایەتیی ڕوسیدا سەپاند بەهۆی کێشەکانی پشت دۆسیەکەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسی ئەلێکسی ناڤالنی.

 

بەپێی تەلەفزیۆنی ئێن 24ی ئەڵمانی، “یەکێتیی ئەوروپا ئەو سزایانەی بەسەر بەرپرسە باڵاکانی ڕوسیادا سەپاندووە بەهۆی زیندانیکردنی ناڤالنییەوە” بەبێئەوەی ناوی ئەو بەرپرسانە ئاشکرا بکات کە سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەرواری ٢٢ی شوبات بڕیاریاندا بە فراوانکردنی سزاکانیان بۆسەر کەسایەتییەکانی ڕوسیا کە تێوەگلاون لە دۆسیەکەی ناڤالنیدا.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەلیکساندەر گرۆشکۆ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا ڕەتدەکاتەوە کە بەسەر هەر هاوڵاتییەکی وڵاتەکەیدا دەیسەپێنێت بەهۆی دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسی ئەلیکسی ناڤالنی.