image

پەیامی کورد     ...    بەرهەم ساڵح جارێکی دیکە سووک بوونی خۆی دەسەلمێنێت ...

ئەمڕۆ هەینی بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراق لە ووتارێكیدا كە لە پێشوازیی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكاندا پێشكەشی كرد، چیڕۆكێكی ناڕاستی بۆ بەرزكردنەوەی سوپای عێراق لەسەر حیسابی سەروەرییەكان و دەسكەوتەكانی پێشمەرگەی كوردستان گێڕایەوە.

بەرهەم ساڵح لە ووتارەكەیدا ئازادكردنی قەرەقووش و بەرزكردنەوەی خاچی کەنیسەی قەرەقۆش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە ناوی سەربازی عێراق گێڕایەوەە، لە كاتێكدا پێشمەرگەی كوردستان قەرەقۆشیان لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كرد و خاچی كەنیسەکەیان لە شوێنی خۆی دانایەوە و وەك لەو وێنانەی تیایدا دەركەوتن، سڵاو و ڕێزیان بۆ خاچی كریستیانەكان دەربڕیوە.

ئەم گێڕانەوە ناڕاستەی بەرهەم ساڵح بە ناو سەركۆماری عێراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەرێمی كوردستاندا ناڕەزایی خەڵكی کوردستان و پێشمەرگە و کەس وکاری شەهیدانیشی لێ كەوتووەتەوە و باس لەوە دەكەن كە شەرمە سەركۆمارێكی كورد لەبەردەم کەسایەتیەکی گرینگی وەک پاپای ڤاتیکاندا، سەروەری پێشمەرگە بشارێتەوە و لە گێڕانەوەی ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگردا، ناپاكی بكات.

شتێکی دیکەش کە زۆر جێگای تێڕامانە ئەوەیە کە کەسێکی وەکوو لاهوور شێخ جەنگی کە کاروبارەکانی جگە لە سیخوڕی کردن و فرۆشتنی کەرامەت و نامووس و دزی و تاڵانکردن و بێ ئەمەک کردنی خەڵکی ئەم ووڵاتە داماوەیە ، ئەگەر یەکێکی وەکوو خۆی ڕێگای پێنەدات چۆن دەتوانێت لە دیدارێکی دیپلۆماتی سەرانی بەغدادا لە ڕیزی پێشەوە پاپا ی ڤاتیکان ببینێت و خۆی وەکوو کەسایەتییەکی چالاکی ووڵات پارێز نیشان بدات ، ئایا ئەم کابرایە مەبەستی لەم دانیشتنە و ئەم دیدارە لەگەڵ کەسایەتییەکی پاک و قدیس چییە ؟ بەرهەم ساڵح ی دەست نیشاندەی دوژمنان و لایەنێکی دیاریکراو کە  لە سەر زۆر پیلانی خراپ و ناڕەوای سەر نەتەوە و ووڵاتەکەی خۆی بێدەنگ دەکات  ، لێرەدا بە دوای چی دەگەڕێت ؟؟؟ 

ئایا ئەمەش جۆرێکی دیکە لە خاک فرۆشتن و نەتەوە فرۆشتن و سیخۆڕیکردن بۆ دوژمنان و ئەنفال و کیمیاباران کردن نییە ئەی چییە ؟؟؟

ئەوەی لە مێژووی هەموو نەتەوەکاندا تاکوو ئێستا بەدی کراوە ، هەر نەتەوەیەک بۆ بەرژەوەندی و باڵایی زمان و گەل و خاک و نیشتیمانی خۆی تێکۆشاوە بە بەهای تەنانەت " نامووس " ، بەڵام لەم کابرایەدا هیچ شتێک کە ناوی لێبندرێت کەسایەتی ، نموونە بوون ، ئەندام بوون ، دۆست و هاوڕی و سیاسەتمەدار بوون تەنانەت مرۆڤ بوونیش ی لە سەر نییە ، ئاخۆ مرۆڤ چۆن دەتوانی دایک ی خۆی بفرۆشێت ؟؟؟

خاک و نەتەوە و خوێن و بەهاکانی ووڵاتێک ناوی دایکی لە سەرە  !!!    بەڵام ... حەیف بۆ بەرهەم ساڵح !!! هەر وەک خۆی دەڵێ مرۆڤ دەبێ حۆرمەتی هەبێت  ، بەڵام لای ئەو لە بەر گەورەیی ناوی حۆرمەت لە گیرفانیشی جێی نابێتەوە

زۆر دەوترێ سیاسەت بە واتا یانی فێڵ کردن بەڵام لێرەدا فێڵکردن لە گەل و شۆناس و ناسنامە و بەهاکانی گەلێکی خوێنڕژراو و زۆڵم لێکراو تەنانەت لە لای دوژمنیشەوە جێگای نییە چ بگات بەوەی تۆ بە دەستی خۆت ڕەگ و ڕیشە خۆت هەڵکۆڵیت ئیتر گەمژەیی و خۆفرۆشی تا ئەم ڕادەیە بە ڕاستی لای نەک ئێمەی کورد ، بەڵکوو تەنانەت لە لای پاپا ش جێگای قەبووڵ کردن  نییە و هەموو جیهان یش بە جۆرێکی دیکە لەم بابەتە تێدەگات ...

هەر لەمبارەیەوە  پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی كە خاوەنی بیرۆكەی بەرزكردنەوەی خاچەكەیە، ووڵامی بەرھەم ساڵح دەداتەوە.

نزار میکائیل ئەفسەری پێشمەرگە لە سوپای زێرەڤانی كە خاوەنی ئەو بیرۆکەیەیە و لەگەڵ ئازادکردنی باشیک، خاچێكیان لەسەر كەنیسەی باشیک بەرز كردەوە، ڕووداوەكە بۆ (باسنیوز) گێڕاوەتەوە و دەڵێ "ئەوکات پلانی ئازادکردنی باشیک دانرا بوو، لیوا بەھجەت سێلکی بەرپرسی ھەواڵگری ھێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی پەیوەندی پێوە کردم کە پلان ھەیە بۆ ئازادکردنی باشیک، ئەوکات لە بارزان بووم و ئەوەم بە بیر هاتەوە کە داعش سەرجەم كەنیسە و شوێنە ئاینییەكانی پێکھاتەکانی وێران کردووە، بۆ ئەوەی بۆ ھەموو جیھانی بسەلمێنین کە پێشمەرگە پارێزەری ھەموو پێکھاتەکانە، بیرم لە بەرزكردنەوەی خاچێك كردەوە لەسەر كەنیسەیەكی ئەو دەڤەرە، بۆ ئەمە پەیوەندییم بە لارا زارا یوسف کرد کە ئێستا قایمقامی ئەلقوشە، تا ھێمایەکی خاچم بۆ دروست بکات، بیرۆکەكەم پێگوت زۆر بە لایەوە جوان بوو".

ئەفسەرەكەی زێرەڤانی درێژە بە گێڕانەوەكەی دەدات و دەڵێ "دوای ئەوەی باشیکمان ئازاد کرد و دەستمان بە پاککردنەوەی ناو باشیک کرد، یەکەم کارمان بەرزکردنەوەی ھێمای خاچ بوو لە یەکێک لە كەنیسەكان، ئەو کاتەش لارا زارا یوسف بەشداری کرد لە بەرزکردنەوەی خاچەکە، دوای بەرزکردنەوەی خاچەکە، پێشمەرگە یەکەم زەنگی لەسەر كەنیسەكە لێدا".

لەبارەی ئەوەشەوە كە داخۆ ئەوکات سوپای عێراق لە کوێ بوو؟ ئەفسەرەكەی پێشمەرگە دەڵێ "سوپای عێراقی لێ نەبوو، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، داعش بەغداشی کۆنترۆڵ دەکرد، مووسڵیش بە سوپای عێراق ئازاد نەدەکرا، ئەوکات ئێمە ئەو خاچەمان بەرز کردەوە، سوپای عێراق لە لای بەرتلە و حەمدانیە بوون".

نزار میكائیل لە كۆتایی لێدوانەكەیدا، داوای لە بەرھەم ساڵح كردووە سەروەری و سەرکەوتنەكانی پێشمەرگەی لەبەرچاو بێت، ئەوەی بەرھەم ساڵح ئەمرۆ باسی کرد، ناراست بوو.