image


پەیامی کورد ... حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە ڕۆژهەڵات جێبەجێ کرا

 

حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان کە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان بەناوی پەیمان سەفائی تەمەن ٣٤ ساڵ لە بەندیخانەی شاری ئەلیگودەرزی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

 

یەکێک لە نزیکانی پەیمان ڕایگەیاندووە : ” ناوبراو بە تۆمەتی جێبەجێ کردنی ٧۵ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری شیشە بەندکراوە و لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بووە و ئەو بارەش هی کەسێکی دیکە بووە کە حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، بەڵام پەیمان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە لەحاڵێکدا بارەکە هی ئەو نەبووە.“

 

لەسێدارە دانی ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی ئاماددە کردنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی حکوومەت و سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.