image


پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ساڵانە ١٠ پیاو بە دەستی ژنەکانیان دەکوژرێن

 

سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵانە نزیكەی ١٠ حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیكە تۆمار دەكرێن.

 

بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵى ٢٠٢٠ حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بەپیاوان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو زیادییان كردووە، بەجۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، لەشار و شارۆچكەكانی هەرێم نووسینگەكانیان ٤٨٦ حاڵەتی توندوتیژی و سكاڵایان تۆماركردووە.

 

وتیشى: هەر لەمساڵدا ٤٧ حاڵەتی خۆكوشتن لەلایەن پیاوانەوە تۆماركراوه‌، ئەم حاڵەتانە بەبەراورد بەساڵی رابردوو بۆ دوو هێندە زیادیكردووە، هاوكات بەپێی بەدواداچوونەكانیان ساڵانە نزیكەی ١٠ حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیكە تۆمار دەكرێن.