image

پەیامی کورد    ...    لیوا بەهجەت یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ووڵامی قسە نابە جێیەکەی بەرهەم ساڵح دەداتەوە

فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایدەگەێنێت : هەمیشە كورد هەوڵی داوە پێكەوەژیانی ئایینی ببێ بە یەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی حوكمڕانی لە كوردستان. دەشڵێ، هێزەكانی پێشمەرگە یەكەم زەنگی ئاشتییان لێدا و نەیانهێشت خاچ بكەوێت.

بەهجەت سێلكی، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەیە، كە لە كاتی رزگاركردنی باشیكدا، كاتێك چەكدارانی داعش كەنیسەیان رووخاندبوو و خاچەكەیان هێنابووە خوار، لەگەڵ پیشمەرگە قارەمانەكان جارێكی تر خاچیان لەسەر كەنیسەکە هەڵدابوو.

سێلكی، باسی ئەو ڕووداوە دەكات و دەڵێ: "ئێمە ئەوكاتەی باشیكمان رزگار كرد، تەنیا بۆ ئەم رۆژە نەبوو بڵێین ئێمە وامان كردووە، بەڵكوو دەمانەویست پەیامێك بگەیەنینە جیهان كە پێشمەرگە پارێزەری راستەقینەی تەواوی پێكهاتەكانە".

ئەو فەرماندەیە ووتیشی: "ئەوەی ئێمە كردمان، بەردەوامیدانی پرۆسەی لیبووردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی بوو لە كوردستان، ئێمە دەمانزانی لە شەڕی داعشدا زەرەرمەندی یەكەم مەسیحی و ئێزدییەكان بوون و دەمانەویست جارێكی تر دووچاری هیچ كۆمەڵكوژییەك نەبن".

ناوبرو ئاماژەیشی دا، كاتێك داعش ناوچە كریستیاننشینەكانی داگیر كرد، كریستیانەكان تەنیا كوردستانیان بە شوێنی پاراستنی خۆیان زانی و هەموویان هاتنە هەرێمی كوردستان و هەرێمیش بە دڵ و گیان دەرگای بە ڕوویاندا كردەوە وەك خاوەنی ماڵ بوون نەك ئاوارە.

دەشڵێ: "كە باشیكمان رزگار كرد، خاچمان لەسەر كڵێسا بەرز كردووە و یەكەم زەنگی ئاشتی لەسەر دەستی پێشمەرگە لێدرا، ئێستاش بۆ مەسیحییەكان هەرێمی كوردستان پارێزراوترین شوێنە، كە دەتوانن بە ئازادانە بژین و مومارەسەی دابونەرێتەكانیان بكەن".