
پەیامی کورد … لە ئورمیە ژنێک بە پاساوی نامووس کوژرا
حەوتووی رابردوو ژنێکی گەنج لە ئورومیە بە پاساوی “شەرەف و نامووس” لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ٦ی رەشەمەی ٢٧٢٠( ٢٤ی فێوریەی ٢٠٢١)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "عەزیزە حەقی" تەمەن ٣٣ ساڵ و دایکی ٤ منداڵ، لە لایەن مێردەکەی بە ناوی " قیرمان دەرویشی" کوژراو.
کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی حەقی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە راگەیاند کە عەزیزە لە لایەن مێردەکەی و بە لەچکەکەی خنکێندراوە.
رووداوی کوشتنەکە لە ناوچەی کوشتارگای ئورومیە ڕووی داوە و ئەو ژنە بە پاساوی شەرەف و نامووس کوژراوە.
شایانی باسە بنەماڵەی عەزیزە حەقی سکاڵایان لە سەرقیرقان دەرویشی تۆمار کردووە و ناوبراو ئێستا دەستبەسەرە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە ٢٧٪ ئەو کوشتنانەی لە یەکساڵی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون، بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف بووە.
کۆمێنتێك بنوسە: