image


پەیامی کورد... لە ئورمیە سێ بەندکراو لەسێدارە دران

 

حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا و بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارەش پێش بەرێوەچوونی حوکمەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

 

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، حوکمی سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی یاسر محەمەدی، مورتەزا حەیدەری و ئیرەج (نازناو نادیار) لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

بەندکراوێکی دیکەش بە ناوی عەلی مەلەکی کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئەو سێ کەسە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، شەوی ڕابردوو بە کەرەسەتی تیژ، رەگی خۆی بڕیوە و بە هۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لەدەست داوە.

 

ئەو چوار کەسە ماوەی ٥ ساڵە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی پێنج کەس حکومی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

 

هەروەها حوکمی سێدارەی موسا نەعمانی کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابو بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە و گەراوەتەوە بەند.

 

ئەو بەندکراوانە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی ٢-١ بەندیخانەی ئورمیە بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارە گوازرابوونەوە ژوری تاکەکەسی بەندیخانە.