image


پەیامی کورد … لە پارێزگای کرماشان دوای هاتنی کۆرۆنا دوو هەزار قوتابی وازیان لەخوێندن هێناوە

 

لە پارێزگای کرماشان یەک هەزار و ٩٥٠  قوتابی لە خوێندن بەجێ ماون کە شاری "هەرسین" بە ڕێژەی  ٢٨٥ قوتابی پلەی یەکەمی هەیە.

 

"حەسەن عەزیزی" بەڕێوبەری گشتیی پیشە و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان وتوویەتی، یەک هەزار و ٩٥٠  قوتابی، بە هۆکاری جۆراجۆر لەو پارێزگایە وازیان لە خوێندن هێناوە.

 

بەپێی قسەکانی ناوبراو، هەژاری و نەبوونی داهاتی بنەماڵەکان و هەروەها دابیننەکردنی تێچووی خوێندن بۆ قوتابییان لەلایەن ڕێژیمەوە یەکێک لە هۆکارەکانی وازهێنان لە خوێندنی قوتابییانە.

 

دەسپێڕانەگەیشتن بە ئینتێرنێت و نەبوونی کەرەستەی تایبەت بە خوێندن لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابییانن بۆ وازهێنان لە خوێندن.