image


پەیامی کورد … لە ساڵێکدا ١٠٨ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە کە ڕێژەی خۆکوشتنی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵات بە بەراوەرد سالی ڕابردووی زیادی کردووە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١، لانیکەم ١٠٨ ژن و کچ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە .

 

لە کۆی ئەو ١٠٨ کەسەی کە لەو ماوەیەدا خۆیان کوشتووە ٣٠ کەسیان واتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ و لەو ژمارەیەش و تەمەنی ١٠ کەسیشان ژێر ١٥ ساڵ بووە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زیاترین خۆکوشتنی ژنان لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و کێشەی خێزانی هۆکاری ٨١ حاڵەت واتە ٧٥٪ی خۆکوشتنەکان بووە. لەو ماوەیەدا لانیکەم چوار کچ بە هۆی بەشوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە خۆیان کوشتووە.