image

پەیامی کورد     ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیارێکی گرینگ سەبارەت بەو کەسانەی بێ مووچەن دەردەکات

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە مینحەی زیندانیانی سیاسی بەردەوام بێت تاوەکوو ووردبینی لە ناوی سەرجەمیان دەکرێت، کە پێشتر لە کۆی ٢٣ھەزار، تەنھا پێنج ھەزار کەس مینحەیان وەردەگرت، ئێستاش ووردبینی لە ناوی ھەموواندا دەکرێت و ئەوەی بە فیعلی زیندانی سیاسی بێت، مینحەی پێ دەدرێت، بە مەرجێک مووچە لە حکوومەت وەرنەگرێت.

سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، سەوسەن محەمەد میرخان، ڕایگەیاند ، مینحەی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی بڕدرا، لەبەر ئەوەی ١٠ساڵی خۆیان تەواو کرد و حکوومەت مینحەی ھەمووی بڕی بۆ ئەوەی وردبینی بکات، بەڵام بە ھۆی درووستبوونی کێشە بۆ خوێندنی منداڵی زیندانیانی سیاسی، سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دا ئەوەی لە حکوومەت مووچەی نییە، بۆیان خەرج بکرێت و ئەوانەی دیکەش کە ١٨ھەزار زیندانی سیاسییە، چاکسازیی تێدا دەکرێت و دواتر ئەوەی مافی خۆیەتی، مینحەی پێ دەدرێت.

میرخان ووتیشی، ٢٣ھەزار زیندانی سیاسی ھەیە و پێنج ھەزار کەس مینحە وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش پێویستیان بەوە ھەیە ووردبینی لە سەرجەمیاندا بکرێت و دواتر کێ شایستەیە، مینحەی پێ دەدرێت.

دەشڵێ، جارێ مینحەی سەرجەمیان بەردەوام دەبێت تاوەکوو ووردبینی لە ناوی ھەموواندا دەکرێت، چوونکە کۆمەڵێکیان کێشەیان ھەیە و پێویستە ھەمووی یەکلا بکرێتەوە، ئەوکات ئەوەی زیندانی سیاسی بێت، مینحەی پێ دەدرێت، بە مەرجێک مووچە لە حکوومەت وەرنەگرێت.