
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی گرینگی خۆی سەبارەت بە هاتنی پاپا بۆ کوردستان ڕادەگەێنێت
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌ێنێت : "شەرەفمەندم پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان بکەم، هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/3/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند تویتێكى له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "شەرەفمەندم پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان بکەم، هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە، پابەندبوونی خۆمان بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه و ستەملێكراوان دووپات ده‌كەینەوە".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنەوێنم کە گیانی خۆیان لەپێناو پاراستنی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و بەهاناوەچوونی خوشک و برا مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا کردە قوربانی و خاچی سەر کەنیسەکانیان بەرز کردەوە".
مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت: "ئەمڕۆ ئێمە به‌یه‌كه‌وه جه‌خت لە ڕێزگرتن لە ئازادیی و فرەئایینی ده‌كه‌ینه‌وه، ئەو ڕێبازەی کە لەم خاکەوە بۆ چه‌ندین نه‌وه په‌یڕه‌و كراوه".
شەرەفمەندم پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان بکەم. هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە. پابەندبوونی خۆمان دووپات ده‌كەینەوە بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه و ستەملێكراوان.pic.twitter.com/I0N46rYHPv
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 7, 202
سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنوێنم کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و لێبوردەیی و بەهاناوەچوونی خوشک و برا مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا کردە قوربانی و خاچی سەر کەنیسەکانیان بەرز کردەوە. pic.twitter.com/PPoBTA7OC6
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 7, 2021
کۆمێنتێك بنوسە: