image

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/8 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جانگ کیۆنگووک باڵیۆزی كۆماری کۆریا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە کۆی چوانژین کونسووڵی گشتی کۆریا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریا تاووتوێ کرا. 

باڵیۆزی کۆریا، ئامادەیی ووڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کولتووری و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری کۆریای کرد و ئاماژەی بە دۆستایەتی بەهێزی نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان دا ، کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی پەرەپێدانی ئابوورییان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و پشتگیریی خۆشی بۆ پتەوکردنی  پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ کۆماری کۆریا دەربڕی .