image


پەیامی کورد … مه‌سرور بارزانی: پێشوازی له‌ گه‌ڕی سێیه‌می گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ گه‌ڕی سێیه‌می گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م.

 

مه‌سرور بارزانی، نووسیویه‌تی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پشتیوانی خۆی بۆ دانووستانه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

 

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م دانووستانانه‌ ده‌بنه‌ نه‌خشه‌ڕێگه‌ بۆ هاوبه‌شی زیاتر له‌ بواره‌كانی چاكسازی و ئاسایش و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ژینگه‌پارێزی و هه‌روه‌ها وزه‌ی خاوێن.