image

پەیامی کورد    ...    نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

لە ڕاگەێندراوێكدا، سەبارەت بە دۆخی نەخۆشخانەكە و هەواڵەكانی لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە، نەخۆشخانەی گشتی ڕزگاری لە هەولێر رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئۆكسیژن بە یەدەگەوە لە نەخۆشخانەكە هەیە.

نەخۆشخانەی رزگای لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە "بۆ هاووڵاتیانى خۆشەویست و ڕاى گشتى ڕوون دەکەینەوە،  دوێنێشەو وا پیشاندرا گوایە ئۆکسیژن نەماوە و وێڕای ئەوەی رەتمانكردەوە ئەو هەواڵە راست بێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمرۆ چەند بوتڵێکى ئۆکسیژن بەناوى لایەنێکى سیاسى هێنراوەتە نەخۆشخانە، هەرچەندە لەئێستادا بڕى تەواوی ئۆكسیژن هەیە بەیەدەگەوە.

نووسیویشیەتی "جارێکى دیکە ڕایدەگەێنین کە هیچ کێشەیەکى ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەکەمان نییە، بەداخەوە بۆ ئەو چەواشە و دڵەراوکێیانە کە لەسۆشیال میدیا و دەزگاکانى راگەیاندن بڵاودەکرێتەوە".

لە كۆتایی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە "هاووڵاتیان دڵنیادەکەینەوە کە بەردەوامین لە خزمەتکردنى نەخۆشان و داوادەکەین لێبگەرێن خزمەتگوزارى چارسەرى بەرێگاى ڕاست و زانستى خۆیدا بڕوات".

سەبارەت بەو بابەتە لەسەر فەرمانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بریاردرا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆلینەوە و بەدواداچوونی تایبەت بەرووداوەكەی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگاری هەولێر پێنج كەسی وەك ئەندامی لیژنەكە دەسنیشانكرد.