
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/4/2021 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سیاسییه تازه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا، دیالۆگى ستراتیژی ئه‌مریكا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تیایدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى دووپاتكردنهوهى ده‌ستخۆشى و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه و نیگه‌رانییه‌كان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێویستى و گرینگی یه‌كڕیزى، ته‌بایى، گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرایه‌وه
كۆبوونه‌وه په‌سندكردنى یاساى بوودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست یاساكه جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان و دۆخى ئابووری عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ى سیستمى فیدرڵیدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه كه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورییه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر، واقعبینى و هه‌ستكردن به بهرپرساریهتیى هه‌مووان، پێكه‌وه‌كاركردن، هاوبه‌شى، ته‌بایى و یه‌كڕیزى ده‌خوازێت و به گرنگییه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاووڵاتیان و پێویستیى پاراستنى ئازادییه‌كان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین و دانانى چوارچێوه و میكانیزمێك بۆ به‌رده‌وامیى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشته‌كه‌یان و سازدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و دووپاتى كرده‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵیى هه‌رێمى كوردستان، ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزییه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستانیش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى كۆكهرهوهى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنتێك بنوسە: