
پەیامی کورد ... نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاگەێندراویک سەبارەت بە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاو دەکاتەوە
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بابه‌تێكی سیاسی نییه و نابێت تێكه‌ڵ به بابه‌تی سیاسی بكرێت، حكوومه‌تی فیدراڵ چۆن ئه‌ركه له‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بدات به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاندوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی فیدراڵ پلانی تۆكمه‌ی دارایی نییه زۆرجار تووشی كێشه‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكوومه‌تی فیدراڵی تاوه‌كوو ئێستا شایسته داراییه‌كانی ساڵانی 2014-2015-2016ی جووتیارانی هه‌رێمی كورستان و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقی نه‌داوه له كاتێكدا چه‌ندینجار به‌شێوه‌ی نووسراوی فه‌رمی و به زاره‌كیش به عادل عه‌بدۆلمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستامان ووتوه، "پێویسته شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی نه‌ختینه و نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه تاوه‌كوو ئێستا ئه‌و شایسته داراییانه خه‌رج نه‌كراون".
به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چیتر ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن كه شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كرێت و بۆ ئه‌و كاره‌ش ئهمیندارێەتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان راسپاردووه، نووسراوێك ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكه‌ن و هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران رونبكه‌نه‌وه و لیژنه‌یه‌كیشیان پێكهێنا بۆئه‌وه‌ی به دواداچوونی بۆ بكات.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی سیاسی نییه و نابێت تێكه‌ڵ به بابه‌تی سیاسی بكرێت، حكوومه‌تی فیدراڵ چۆن ئه‌ركه له‌سه‌ری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی به‌سره و ناسریه و دیاله بدات، به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌ركه له‌سه‌ری مووچه پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
سه‌باره‌ت نه دیاریكردنی بوودجه‌ی تایبه به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكرایكرد، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زوڵمی زۆری لێكراوه و پێویسته بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاری بكرێت، چوونكه هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدێكی زۆری داوه و بریندار و زیندانێكی سیاسی زۆری هه‌یه، هه‌ر بۆیه له سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ پێیویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات، به‌وشێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌س وكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بكات.