image

پەیاماکورد - هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنەکانی دوژمنانی کوردستان نیگەران دەکەن. کوردستانێکی سەربەخۆ خەوی ئەوان دەزڕێنێت. داگیرکارانی کوردستان هەم لەڕێی هێز و توانای خۆیانەوە، هەمیش لەڕێی هاوبەش و  داردەستییەکانیانەوە فێڵ و تەڵەکەی جۆراوجۆر دەکەن. ئەوان بۆ نیشاندانی کوردستان بە شێوەیەکی خراپ، هەموو ئەو دەرفەتانە دەقۆزنەوە کە دێتە بەردەمیان و ئەوەی لەدەستیان بێت ئەنجامیدەدەن.

لەم دواییانە دەبینرێت هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان (پ د ک) و خانەوادەی بارزانی، زیادیانکردووە. ئەو هێرشانەی جێی باسن ئەگەرچی پێشتریش هەبووبن، بەڵام لەم دواییەدا بە روونی دەبینرێن کە زیادیان کردووە.

''لە رۆژی ریفراندۆمەوە هەتاوەکو ئەمڕۆ درێژەیان هەیە''

ئەگەر لە چوارچێوەیەکی تەندروستدا خوێندنەوە بۆ ئەو هێرشانە بکرێت، زۆر ساکارە و دەبینین لەسەر حسابێکی وردی بیرکارییەوە دامەزراوە. پارتی و خانەوادەی بارزانی نوێنەرایەتیی باڵی نەوەتەوایەتی دەکەن. هەر بۆیە ئەوانەی ئەو هێرشانە دەکەن دەبینین بەم دۆخە یەکجار ناڕەحەتن. هەموو کەسێک ئەم راستەقینەیەی لە ریفراندۆکەی کوردستاندا بینی. ئەم دوژمنکارییە لە رۆژی ریفراندۆمەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە دەبینین کە ئەو راستەقینەیە ئیدی لەلایەن کوردانیشەوە پەیان پێ دەبرێ. وڵاتانی جیهانیش بە هەمان شێوە ئەمە دەبینن و سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان لەسەر بارزانی و خانەوادەکەی هەڵدەچنن و دەیکەنە پرۆگرام.

بێگومان یەکێک لەو وڵاتانە ئەڵمانیایە و ئەو هاوکارییانەی لەگەڵ کورد کردوونی روونە.

لەگەڵ پچڕانی ئەو هاوکاری و کۆمەکانە دوژمنانی کورد دەستیان بە هەوڵێکی پیلانگێڕی کرد بۆ ئەوەی لەڕێیەوە پارتی و بارزانی لە چاوی رای گشتیدا بە کەم نیشان بدەن. لە نێو ئەواندا کۆنە بەعسی، چەپی تورک و پەکەکە هەن.

هەروەک لەبیرتانە ئەو کاتەی حەشدی شەعبی بە هەموو توانایەوە هێرشی کردە سەر کوردستان، ئەڵمانیا رایگەیاند کە هاوکاریی سەربازیی پێشمەرگە دەکات. بەعسییەکان، چەپی تورک و پەکەکە لە بەر دەم پەرلەمان چالاکییان کرد و هەوڵی پچڕاندنی ئەو هاوکاری و کۆمەکانەی بەرلینیان بۆ پێشمەرگە دا.

بابەتەکە گوزارشت لەمە دەکات کە هەرچەندە دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر بچێت، هێزە ناوچەییەکان دەست بە هێرشی بێ ئەمان بۆ سەر پارتی و بارزانی دەکەن. ئەوانەی ئەم فڕوفێڵانە دەکەن ساڵی رابردوو لەڕێی قەناعەت پێهێنانی هەندێک میدیای ئەڵمانیاوە و بە لەکەدارکردنی کەسایەتیی دڵشاد بارزانی هەوڵی رەش نیشاندانی هەرێمی کوردستانیان دابوو و هەواڵی درۆیینەیان بەو میدیایانە دابوو.

''لە گۆڤارەکەدا ناوی دوو کەس هەیە''

ئەو هەواڵەی جێی باسە ئایاری ۲٠۲٠ لە گۆڤاری فۆکوسی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە. بەپێی ئەو هەواڵە دروستکراوە باس لەوە کراوە کە گوایە دڵشاد بارزانی چەند کەسێکی کوشتووە. لە گۆڤارەکەدا ناوی دوو کەس هێنراوە کە یەکێک لەوانە کوڕی کۆنە بەعسییەکە و پێشتر لە دهۆک دانیشتووە و میکە ئامەدی ناوەکەیەتی. (هەرچەندە دەگوترێ ئەو کەسە لە بزووتنەوەی گۆڕان بووە بەڵام ئێمە نەمانتوانیوە ئەمە لە سەرچاوەیەکی دروستەوە پشتڕاست بکەینەوە، بەڵام یچ گومانێک لەوەدا نییە کە پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە هەیە)

ناوە سەرنجڕاکێشەکەیتر بریتییە لە سەڤیم داغدەلەن کە پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیایە و لایەنگری پەکەکەیە. داغدەلەن کارەکتەرێکی وەهایە کە بە یەکخستنی دیموکراسی و یاسای ئەڵمانی لەگەڵ ئایدۆلۆژیای چەپ و فیکرەی ئاپۆچێتی، دوژمنداریکردنی هەرێمی کوردستان و پارتی و بارزانییەکانی بە عادەت گرتووە. داغدەلەن کە پەرلەمانتارێکی چەپڕەوە، لە زۆر پرۆگرامی تەلەڤزیۆنیدا راستەوخۆ سەرۆک مەسعود بارزانی دەکاتە ئامانج.   

وا دەردەکەوێت گۆڤاری فۆکوسی ئەڵمانی لەڕێی ئەو زانیارییانە کەوتبێتە داوەوە کە لەڕێی ماکی ئامەدی، سەڤیم داغدەلەن و کەسانی دژی هەرێمی کوردستان وەریگرتوون و کردوونی بە بنەمای هەواڵەکانی.

هەرچەندە هێرش و پەلامارەکان لەسەر کەسایەتیی دڵشاد بارزانی چڕکراونەتەوە بەڵام  ئامانجەکە زیان گەیاندنە بە هەرێمی کوردستان و لەکەدارکردنی پارتییە و بە کەم نیشاندانیەتی لە ناو خەڵکدا.

''گۆڤاری فۆکوس داوای لێبوردنی لە بارزانی کرد''

دوای ئەوەی لەڕێی چەندین زانیاریی بێ بنەما و بێ ئەسڵ رووبەڕووی پیلانگێڕی بووەوە، دڵشاد بارزانی رێگەی دادگای گرتەبەر و سکاڵای لە دژی گۆڤاری فۆکوس تۆمار کرد. دادگا حەقی بە دڵشاد بارزانی دا و بەهۆی ئەو زانیارییە بێ بنەما و بێ ئەسڵانەی بڵاویکردبوونەوە کە لەکەدارکردنی بارزانی بوون، سزای گۆڤاری فۆکوسی دا. دواتر لە گۆڤارەکەوە بە شێوەیەکی فەرمی سەردانی دڵشاد بارزانییان کرد و داوای بەخشینیان لێی کرد.

 

هەروەک دەبینرێ لە پشت ئەم پیلانگێڕییەشدا چەپی تورک و باڵی پەکەکە دەرچوون و پیلانەکە لە نێو دەستیاندا تەقییەوە.

ئەو پیلانگێڕییە، هەواڵی درۆیین و بە ئامانجگرتانە نە یەکەمجارە و نە دوایین جاریش دەبێت. بەڵام نابێ ئەمە لەبیربکرێت کە دوای تاریک و تنۆکی، رۆشنایی و رووناکی هەن و بە دڵنیاییەوە راستەقینە دەردەکەوێت. درۆش هەمیشە مەحکوومی دۆڕان دەبێت.