image


پەیامی کورد … وتەبێژی حکوومەت: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی تەواوی خۆ بۆ دادگاکانی کوردستان دووپات دەکاتەوە

 

 د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی تەواوی خۆ بۆ دادگاکانی کوردستان دووپات دەکاتەوە بە شێوەیەک کە هیچ کەیسێک پشتگوێ نەخرێ بە کەیسەکانی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەشیەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-

 

سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان