image


پەیامی کورد ... چارەنووسی دوو برای دەستبەسەر کراوی مەهابادی نادیارە

 

 

 

دوو برای خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە.

 

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئەیلوول، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، دوو برایان بە ناوەکانی ”سامان غەزالی“ و ”سالار غەزالی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

 

دوای تێپەربوونی نزیک بە دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برایە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نیە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سامان و سالاریان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.