image


پەیامی کورد ... پارلمانی عێراق بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکووکی پەسەند کرد

 

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا كە تا درەنگانی شەو درێژەی هەبوو، بازنەكانی شاری كەركووك بۆ ھەڵبژاردن پەسەند کرد.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەوی رابردوو لایەنە سیاسییەكان، لەسەر شێوازی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە كەركووك رێككەوتن و ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسندی کرد.

 

 بەگوێرەی رێككەوتنەكەش، كەركووك بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەش دەكرێت، باکووری کەرکووک پێنج کورسی، ناوەند چوار و حەویجە و ریازیش سێ کورسی.

 

هاوکات، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.