image

پەیامی کورد     ...      سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە  ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسی عێراق و گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.