image

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی سووریا دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە د. نەسر هەریری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی سووریا و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد كە هەردەم هاوسۆزی نەهامەتی و گرفت و كێشەكانی خەڵكی سووریا بوونە و پێشوازییان لە سەدانهەزار یٔاوارە و پەنابەری سووریای كردووە. هەروەها یاد و بۆنەكانی مانگی ئاداریشی بەرز نرخاند كە بەشێكی گرینگی خەباتی گەلی كوردستان پێكدەهێنن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە  لەگەڵ یٔەوەدایە قەیرانی سووریا بگاتە چارەسەرێكی وەها كە ئارامی و تەبایی نێوان گەلانی سووریا و هەموو پێكهاتەكانی لێ بكەوێتەوە. هەروەها ئەوەشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویان داوە جێگەی نیگەرانین و بە بایەخەوە سەیری ڕێڕەوی ڕووداوەكان و ئایندەی گەلی كورد لە سووریا دەكەن و هیوای ئەوەشی خواست كە لە ئایندەی سووریادا بەرژەوەندی گەلان و پێكهاتەكانی سووریا لەبەر چاو بگیرێت.