
پەیامی کورد ... سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەڕاگەێندراوێکدا ئیدانەی هێرشه تيرۆریستييهكانى به‌غدا دەکات.
لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، "به تووندی ئیدانەی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه هاوڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زوچاکبونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين."
ئاماژە بەوەش کراوە،"هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتوانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكي پێويستيان پێشكه‌ش بكات."
سەرۆکایەتی هەرێم هەروەها ڕایگەیاندووە ،" ئه‌م هێرشه تيرۆریستيانه نيشاندهرى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى ووڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تي نيشتمانى بۆ تهبايى و يهكڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى ووڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لەناوچەی (الباب الشرق) و تەیەران لەبەغدا روویاندا و بەگوێرەی زانیارییەکان لەتەقینەوەکەدا ٨ کەس کوژراون و ١٥ کەسی دیکەش بریبداربون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس بەرۆژنامەوانانی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لەناو بازاری هەردوو ناوچەی (الباب الشرق) و تەیەران لەناوەڕاستی بەغدا روویانداوە.