image


پەیامی کورد … گەشتەكەی پاپا بۆ عێراق كۆتایی هات

 

گەشتە چوار رۆژیەكەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق كۆتایی هات و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە فڕۆكەخانەی بەغداوە گەڕایەوە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

 

بەپێی زانیاریەكان: كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاپای ڤاتیكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو رۆما سواری فڕۆكە بوە، بەوەش كۆتایی بە گەشتە چوار رۆژەكەی بۆ عێراق هێنا، كە كاردانەوەیەكی گەورەی جیهانی هەبو.

 

لەكاتی جێهێشتنی عێراق، هەریەكە لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وەزیری كۆچ و كۆچبەران و چەندین كەسایەتی و كاربەدەستی تری حكومی و پیاوی ئایینی مەسیحی ماڵئاواییان لە پاپا كرد.