image


پەیامی کورد … گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە

 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی کە گەشتیان هەیە یان دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە و دەتوانن بچنە فڕۆکەخانە یان دەربچن.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی هەولێر، کە تێیدا هاتووە، ” ئاگاداری گشت هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەینەوە کەوا گەشتەکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە و گەشتەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ” ڕاگەیاندراوی قەدەغەی هاتوچۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشت دەکەن یاخود ئەوانەی کە دەگەرێنەوە ناگرێتەوە، بۆیە تکایە لە کاتی دیاری کراوی گەشتەکەدا لە فرۆکەخانە ئامادەبن، لەبەر ئەوەی دوای دەستپێکردنی کاتی قەدەغەی هاتوچۆ بە هەبوونی تیکێتی گەشت کردن رێگە پێدراو دەبیت لە هاتوچۆ کردن بۆ فرۆکەخانە”.