image

پەیامی کورد      ...     تەندرووستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنای ڕاگەیاند 

وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، دوو هەزار و ٤٤٧ تووشبووی نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و دوو هەزار و ٦١١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ٦٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە دوو هەزار و ٤٤٧ تووشبووی نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و کۆی گشتی تووشبوان گەیشتە ١٢٩ هەزار و ١٥١ کەس، ٢٦١١ کەسیش چاکبوونەتەوە و کۆی گشتی چاکبوان گەیشتوەتە ٩١ هەزار و ٨٨٦ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٢٤ کاتژمێردا لە سەرانسەری عێراقدا ٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەوەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتوەتە ٤ هەزار و ٨٦٨ کەس.

وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوو رۆژ پێش ئێستا وەزارەتەکەیان داوای لە هاوڵاتیانکردوە کە پابەندبن بە رێنماییە تەندروستیەکان بە بەستنی دەمامک، پاراستنی دوورە پەرێزی کۆمەڵایەتی و ئەنجامنەدانی کۆبوونەوە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

تەندرووستی عێراق هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی ووڵاتەکەی گەڕاندوە بۆ نەگرتنەبەری رێکاری یاسایی لەلایەن حکوومەتەوە لەدژی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی لە رێنماییە تەندرووستییەکاندا دەکەن، داوای لە هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێبکەن، بۆ دانانی سنوورێک بۆ خێرا بڵاوبوونەوەی ڤیرووسەکە.